بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی جەختی لە هەڵبژاردنی تیمێكی یەكگرتوو لە بەڕێوەبردنی قۆناغی داهاتوودا كردەوە، هاوكات محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردرا و داوای گرنگی دامەزراندنی كرد وەزیرانی لێهاتوو كە بە پیشەیی و كارایی و دەستپاكی و بەڕێوەبردنی باشیان ئیسپاتی لەسەر دەكرێت.
لە بەیاننامەیەكدا كە نوسینگەی ڕاگەیاندنی حەكیم بڵاوی كردووەتەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژە بەوە كراوە : سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی عەمار ئەلحەكیم پێشوازی لە سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو محەمەد شیاع سودانی كە هەردوولا باسیان لە مەلەفی پێكهێنانی حكومەت كرد بەپێی كاتە دەستوورییەكان و پێویستی پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتی نیشتمانی توانای بەدیهێنانی ئاواتەكانی گەلی عێراقی هەبێت.
حەكیم جەختی لە وەرگرتنی وەزیرانی لێهاتوو كردۆتەوە كە بە پیشەیی و لێهاتوویی و دەستپاكی و بەڕێوەبردنی باشیان ئیسپاتییان لەسەر بێت، هەروەها تیمێكی یەكگرتوو لە بەڕێوەبردنی قۆناغی داهاتوودا هەڵبژێردرێت و دووپاتیكردەوە كە ئێمە بەشداری لە حكومەتدا ناكەین.
ئاماژەی بەوەشكردووە : گرنگی پێناسەكردنی ئەولەویەتەكانی خزمەتگوزاریی حكومەت بەپێی پێویستی هاوڵاتیان و ڕادەی پەیوەندی خزمەتگوزارییەكە بە واقیعی ژیانی ڕۆژانەیانەوە.
ئەلحەكیم داوای كرد : كرانەوە بەڕووی ژینگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا و دۆزینەوەی هاوكێشەیەكی هاوسەنگی كە زامنی مافەكانی عێراق بكات و سەروەرییەكەی بپارێزێت، بە لەبەرچاوگرتنی تەواوكردنی پڕۆژە و پلانەكانی حكومەتەكانی پێشوو و سوودوەرگرتن لە زۆری دارایی لە بواری ئاوەدانكردنەوەدا و گەشەپێدانی بەردەوام.