كەربەلا - INA- عەباس رەحیمی
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی وەبەرهێنانی كەربەلا وردەكارییەكانی گەورەترین پڕۆژەی ئاژەڵی لە عێراق ڕاگەیاند و لە كاتێكدا پشتڕاستی كردەوە كە حەوت هەزار هەلی كار دەڕەخسێنێت، بەڵام وادەیەكی بۆ تەواوكردنی دیاریكرد.
بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی پارێزگاكە ئەحمەد مالیكی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی راگەیاند : مۆڵەت دراوە بە گرنگترین پرۆژەی یەكگرتووی كشتوكاڵی-ئاژەڵ لە كەربەلا بۆ بەرهەمهێنانی هێلكە و گۆشت،كە ئەمە پرۆژە یەكەم و گەورەترینە لە عێراق، ئاماژە بەوە دەكات كە یەكێكە لە پڕۆژە هاوشێوەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئاماژەی بەوەشكرد : رێژەی تەواوكردنی پرۆژەی كشتوكاڵی ئاژەڵ گەیشتووەتە 35%، بەو پێیەی قۆناغی یەكەمی دەستی بە كار كردووە، قۆناغی دووەمیش دوای دوو مانگ دەست پێدەكات بۆ بەرهەمهێنانی هێلكەی سەر خوان.
جەختیشیكردەوە : پڕۆژەكە زیاتر لە 3500 هەلی كار دەڕەخسێنێت، لەكاتێكدا لە قۆناغی تەواوبوونی لە ساڵی 2024 زیاتر لە 7 هەزار هەلی كار دەڕەخسێنێت، هەروەها توانای بەرهەمهێنانی دەگاتە زیاتر لە یەك ملیار هێلكە ساڵانە، هەروەها 10 ملیۆن مریشك بە مەبەستی سەربڕین.