سودانی: درێغی ناكەین لە گرتنەبەری رێوشوێنی راستەقینە بۆ سنوورداركردنی گەندەڵی

سیاسی
  • 16-10-2022, 13:08
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی پێكهێنانی حكوومەت محەمەد شیاع سودانی دووپاتیكردەوە كە رێگە نادەین بێ رێزی بە موڵًك و پارەی عێراقییەكان باكرێت.
    سودانی لە تویتێكدا كە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە  رایگەیاند : هەرگیز درێغی ناكەین لە گرتنەبەری رێوشوێنی راستەقینە بۆ سنوورداركردنی گەندەڵی، كە بە بێڕێزی لە جومگەكانی دەوڵەت و دامودەزگاكانیدا بڵاوبووەتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم دۆسیەیەمان خستۆتە ئەولەویەتی یەكەمی بەرنامەكەمانەوە و ئاماژەی بەوەشدا : كە رێگە نادەین پارەی عێراقییەكان بدزرێت، وەك ئەوەی لەسەر پارەی دەسەڵاتی گشتی بۆ باج لە بانكی رافیدەین روویدا.