بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ئەركانی سوپا لیوا عەبدولئەمیر یارەڵڵا پێنج ڕێنمایی بۆ یەكە سەربازییەكانی پارێزگای ئەنبار دەركرد.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند: یارەڵڵا گەڕان بۆ پشكنینی بەرپرسیارێتی فیرقەی دەیەم لە رۆمادی دەكات و جەختیشی كردەوە : لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنە پێشوەختەكان بۆ سەر حەشارگەكانی تیرۆریستان، بۆ بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەكانی گەڕان و پشكنین لە ناوچە بیابانییەكان، هەروەها بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچە و شارەكانی پارێزگای ئەنبار.
سەرۆكی ئەركانی سوپا داوای لە هێزە ئەمنییەكان كرد رێوشوێنی خۆپارێزی بگرنەبەر و هیچ دەرفەتێك نەدەن بە تیرۆریستان بۆ تێكدانی ئاسایش و سەقامگیری هاووڵاتیان، ستایشی ئەو كردەوە هێرشبەرانە دەكات كە یەكینەكانی ئۆپەراسیۆنی ئەنبار ئەنجامیانداوە.