پارێزگاری دیوانیە سەبارەت بە كۆمەڵگەیەكی نیشتەجێبوون لە پارێزگاكە رێنماییەك دەردەكات

ناوخۆ
  • 16-10-2022, 13:01
  • +A -A

    دیوانیە -INA- سفات عەزاوی
    ئەمڕۆ یەكشەممە پارێزگای دیوانیە رایگەیاند، پڕۆژەی كۆمەڵگەی جەبەل بەشداری دەكات لە چارەسەركردنی كێشەكانی قەیرانی نیشتەجێبوون لە پارێزگاكەدا، لە هەمان كاتدا رێنمایی لەبارەی پرۆژەكەوە دەركردووە.
    زوهەیر عەلی شەعلان پارێزگاری دیوانییە لەراگەیاندراوێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و راگەیاند : حكومەتی خۆجێی ئاگاداركرایەوە لەسەر میكانیزمی كاركردن كە لەناو پرۆژەی كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی جەبەل عاملدا بەكاردەهێنرێت، هەروەها ئاستی ئەو خزمەتگوزارییانەی تێیدا بەردەستن و جەختكردنەوە لەسەر پێویستی پابەندبوونی دەزگای جێبەجێكار بە مەرجەكانی ژینگە و ئەندازیاری.
    جەختیشی كردەوە : پرۆژەی كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی جەبەل عامل خزمەت بە ئاواتەكانی حكومەتی خۆجێی لە دیوانیە دەكات لە دابینكردنی بژێوییەكی شایستە بۆ هاوڵاتیان، هەروەها بەشدارییەكی بەرچاو دەكات لە چارەسەركردنی كێشەكانی نیشتەجێبوون لە پارێزگاكەدا.
    لای خۆیەوە، محەمەد عیسا، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری CBGی لوبنان، بەهای بە هەموو ئەو ئاسانكاریانە دا كە پارێزگاری دیوانییە بۆ بەردەوامبوون لە كارەكان دابینی كردووە.