بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵاتی بۆ هەفتەی ئێستا ڕاگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی دابەزینی نوێی پلەكانی گەرمای كردووە.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و گەیشتووە ئاماژە بەوە كراوە : كە كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ دووشەممە روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما لە رۆژی پێشوو نزیكە لە سەرتاسەری وڵات.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە : كەش و هەوای سبەی سێشەممە روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور، هاوكات كەشوهەوا لە هەرێمی باشوور ڕوون دەبێتەوە، هەروەها پلەكانی گەرما لە سەرتاسەری وڵات نزیك دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو.
روونیشیكردەوە : كەش و هەوای رۆژی چوارشەممە روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكانی وڵات نزیك دەبنەوە لە رۆژی پێشوو.
ئاماژەی بەوەشكردووە : كەش و هەوای وڵات بۆ پێنجشەممەی داهاتوو روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات، لەكاتێكدا پلەكانی گەرما لە بەشی ناوەڕاست و باشوور هاوشێوەی رۆژی پێشوو دەبێت، لە كاتێكدا كەمێك بەراورد بە رۆژی پێشوو كەم دەبێتەوە لە بەشی باكووری وڵات.