بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی حەشدی شەعبی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی لە پارێزگای كەركوك راگەیاند.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : هێزێك لە لیوای 40ی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ دەستیان بە هەڵكوتانە سەر ناوچەكانی نزیك ڕووباری زاب لە پارێزگای كەركوك كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكە بەدواداچوونی توخمە تیرۆریستییەكانە دوای ئەوەی زانیاری هەواڵگرییان پێگەیشتووە كە توخمەكانی داعش دزەیان كردووەتە ناو هەندێك گوند بۆ هەڕەشەكردن لە هاووڵاتییانی پارێزگاكە.