وەزیری گواستنەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك كردەوە

ناوخۆ
  • 16-10-2022, 12:52
  • +A -A

    كەركوك - INA- مەهدی رەحباوی
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و نوێنەری سەرۆك وەزیران ناسر شبلی، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوكی كردەوە.
    عیماد دەهام سەرۆكی ئەنجومەنی راوێژكارانی كەركوك لە راگەیەندراوێكدا کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) ناردووە وڕایگەیاند : وەزیری گواستنەوە و نوێنەری سەرۆك وەزیران و ناسر شبلی، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوكی كردووەتەوە، بە ئامادەبوونی هیام نەعمەت  وەزیری دارایی و راكان سەعید عەلی جبووری پارێزگاری كەركوك.
    ئاماژەی بەوەشدا : فڕۆكەخانەكە لە ئەمڕۆوە دەست پێدەكات بۆ وەرگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان كە دێن بۆ عێراق، ئاماژەی بەوەشدا : كە فڕۆكەكەی سەرۆك كۆماری عێراق لەسەرخاكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك نیشتووەتەوە.
    دەهام ئاماژەی بەوەشكرد : فڕۆكەخانەكە بەئامادەبوونی فەرماندەی بارەگای پێشكەوتوو بۆ ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، لیوا عەلی فەریجی، یاریدەدەری پارێزگار بۆ كاروباری تەكنیكی عەلی حەمادی، بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركوك، لیوا كاوە غەریب و ژمارەیەك بەرپرس لە دەستەی فڕۆكەوانی مەدەنی و دەروازە سنوورییەكان كرایەوە.