بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە، سەرۆک كۆمار عەبدول لەتیف جەمال رەشید چەندین. پروسكەی پیرۆزبایی لە سەرۆکانی وڵاتانی عەرەبی و بیانی وەرگرت.
لە راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆماردا، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاماژە بەوە كراوە "عەبدوللەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆمار پەیامێكی پیرۆزبایی لە سەرۆكوەزیرانی راسپێردراو، محەمەد شیاع سودانی پێگەیشتووە، بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی کۆمار”.
ئەمەش دەقەی پەیامەكەی سودانییە
جەنابی بەڕێز دکتۆر عبداللطیف ڕەشید ، بەڕێزان
سەرۆکی کۆماری عێراق
سەڵاوی خوات لێ بێت
پیرۆزبایی دڵسۆزانە لە جەنابی بەڕێزتان دەکەین بە بۆنەی هەڵبژاردنی ئێوە وەک سەرۆک کۆماری عێراق، وە هەموومان هیواخوازین و دڵنیاین کە جەنابی بەڕێزتان پاڵپشتی حکومەتی داهاتوو بێت، و باشترین پارێزەری دەستوور بێت بە مەبەستی بەسەر سەختیەکانی ئەم قۆناغەدا زاڵ بین و لە ژێر رۆشنایی ئاسایش و سەقامگیریدا ئاواتەکانی گەلی شەرەفمەندی پێشکەوتن و ئاوەدانیمان بەدی بهێنین، خودای گەورە ڕێنمایی ئێوە و ئێمە بکات بۆ خزمەتکردنی نیشتمانە خۆشەویستەکەمان و گەلە سەبرەکەی.
بە پێزانین و ڕێزێکی زۆرەوە وەرگیراوە