كشتوكاڵ ژمارەی سامانی ئاژەڵ لە عێراق دەژمێرێت

ئابوری
  • 15-10-2022, 20:19
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی كشتوكاڵ ئەمرۆ شەممە، ژمارەی سەر ئاژەڵی لە عیراق ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەم ژمارد.
    بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ئاژەڵداری لەوەزارەتی كشتوكاڵ دكتۆر عەباس سالم حسێن بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كۆی گشتی سەر ئاژەڵەكان لە عێراق لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا بڕی (20,682,933) سەرە، مەڕ (16,759,401) سەرە ، پارێزگای نەینەوا لە پلەی یەكەمدا بە (5,270,816) سەر، پاشان ئەنبار لە پلەی دووەمدا بە (3,399,297) سەر.
    ئاشكراشیكرد: ژمارەی بزن (1,471,784) سەرە و پارێزگای ئەنباریش بە (283,345) سەر لە پلەی یەكەمدا هاتووە، لە كاتێكدا پارێزگای نەینەوا پلەی دووەمی بە (269,147) سەر، لەكاتێكدا ژمارەی مانگا گەیشتە (1,770,967) سەر و پارێزگای بابلیش بە (233,500) سەر پلەی یەكەمی هەبوو و پارێزگای وەسیت بە (210,872) سەر لە پلەی دووەمدا هات.
    راشیگەیاند: ژمارەی گامێش گەیشتە (494.932) و پارێزگای زەیقار لە پلەی یەكەمدا بە (69645) سەر و پاشان میسان بە (33588) سەر، لە كاتێكدا ژمارەی حوشتر گەیشتە (185,849) سەر، پارێزگای موسەننا پلەی یەكەمی بە (27,723) سەر بوو، لە كاتێكدا پارێزگای نەینەوا بە (27,131) سەر پلەی دووەمی بەدەست هێنا.