پلاندانان مەرجەكانی پیشەیی دادەڕێژێتەوە و جەخت لەسەر كۆنتڕۆڵكردنی كوالێتی زێڕ لە بازاڕەكاندا دەكاتەوە

ناوخۆ
  • 15-10-2022, 20:05
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی پلاندانان ئەمرۆ شەممە تەئكیدیكردەوە: كە ئەو زێڕەی لەبازاڕە ناوخۆییەكاندا هەیە دەكەوێتە ژێر چاودێری و كۆنترۆڵی جۆری، رەزامەندی دراوە لەسەر دارشتنەوەی كەرجەكانی دیاریكردنی پیشە؟
    عەبدولزەهرا ئەلهنداوی وتەبێژی وەزارەت بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئەو چەندایەتی و كوالێتی زێڕەی لە بازاڕدا هەیە دەكەوێتە ژێر دەزگای مەركەزی و كۆنترۆڵی جۆری وەزارەت و لەلایەن ئەوەوە چاودێری دەكرێت.
    ئاشكراشیكرد: تیمە مەیدانییەكانی دەزگاكە سەردانی دووكان دەكەن لە هەموو پارێزگاكان و خشڵەكانی ناو دووكانەكان دەپشكنن، وتیشی: هیچ زێڕەنگەرێك یان بازرگانێك ناتوانێت ئاڵتوون بازرگانی بكات مەگەر ئەوەی پشكنینی بۆ بكات و لە دەزگای مەركەزی بۆ ستاندەردیشن و كوالیتی كۆنتڕۆلكردن دەبچێت، رونیشیكردەوە: ناتوانێت كاریی پیشەی ئەنجام بدات، جگە لە وەرگرتنی مۆڵەت بۆ ڕاهێنانی پیشەكە لە ئۆرگانەوە.