بەغداد - INA
وەزارەتی ناوخۆ ئەمرۆ شەممە، وردەكاریی ڕێوشوێنەكانی لەسەر ناكۆكی خێڵەكان و هێرشكردنەسەر پزیشكان و كارمەندانی دەوڵەت و تەقەی هەرەمەكی ئاشكراكرد و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كە هۆزەكان لە شەڕی دژی ماددە هۆشبەرەكان هاوكاری دەكەن.
بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری عەشائیری لە وەزارەت لیوا ناسر عەلی محەمەد بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: وەك بەشێك لەئەركەكانی بۆ پشتیوانیكردن لە رێكخستنەوەو بڵاوكردنەوەی هۆشیاری، بەڕێوەبەرایەتییەكە زیاتر لە 650 كۆنفرانسی سازكرد وەك بەشێك لەهەوڵەكانی بۆ كەمكردنەوەی ناكۆكی هۆزەكان و تەقە نەكردن لەبۆنە كۆمەڵایەتییەكاندا چ دڵخۆشكەر بێت یان خەمبار.
سەبارەت بە تەقەكردن و هێرشكردنە سەر فەرمانبەران و كەیسەكانی دیكە، محەمەد وتی: یاسادانەری عێراقی بە پێی یاسای ژمارە 570ی ساڵی 1982 بە تەقەكەرەكان سزای سەپاندووە، سزاكە سێ ساڵ زیندانیە و یاسا قەدەغەی هێرشكردنە سەر فەرمانبەرانی دەوڵەت و مامۆستا و پزیشك و هەموو كارمەندەكان دەكات.
ئاشكراشیكرد: بەڕێوەبەرایەتی كاروباری عەشایەری سەربە وەزیری ناوخۆ پاراستنی بۆ پزیشكەكان دابینكردووە و فەرمانبەران دابینكردووە.
وتیشی: ماددە هۆشبەرەكان و تیرۆر یەك كەیسن و هۆزە ڕەسەنەكانی عێراق بێتاوانییان لە هەموو ئەو كەسانەی كە بەكاردێنن و زیاد دەكەن یان بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەكان دەكەن و قاچاخچی و برەوپێدەر و بەكارهێنەر بەپێی یاسا و بە هاوكاری هۆزەكان بەرپرسیارن.