كەركوك - INA - مەهدی رەبحاوی
ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی باڵای ئاسایش لە كەركوك بڕیاریدا بە بەهێزكردنی ڕێوشوێنە ئەمنییەكان بۆ ئاسانكاری بۆ گەڕانەوەی ئەو ئاوارانەی كە ماونەتەوە بۆ ناوچەكانی نیشتەجێبوونیان دوای پاراستنی ناوچەكانیان.
راكان جبووری سەرۆكی لیژنەكەی ئاسایشی كەركوك و پارێزگاری كەركوك، ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، "كۆبوونەوەیەكی گرنگیان بەئامادەبوونی فەرماندەی بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، لیوا عەلی فرێجی ئەنجامدا ، كە لەو ماوەیەدا هەوڵە هاوكارییە بەردەوامەكانی نێوان ئیدارەی كەركوك و سەركردایەتی مەڵبەند و سەرجەم پێكهاتە ئەمنی و هەواڵگرییەكان تاوتوێ كران، بە شێوەیەك كە ئاسایش و سەقامگیری و سەلامەتی بەرزتر بكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، "لیژنەكە ستایشی ئەنجامی بەرهەمداری ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەكانی كرد لە ڕاوكردنی پاشماوەی باندەكانی تیرۆریەكانی داعش، سەركەوتنی پلانە ئەمنییەكان و كاركردن بە گیانی یەك تیم، پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی ئاوارەكان بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچەكانیان". "لەلایەن ئیدارەی پارێزگاكە و هاوكارییە نایابەكانی هاوڵاتیانی كەركوكەوە دابینكراوە بەمەبەستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری پارێزگاكە و پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی ئاوەدانكردنەوەی تیایدا".