بەغداد/ INA
ئهمڕۆ شهممه حکومەتی عێراق پرسه و سهرهخۆشی له تورکیا کرد بۆ قوربانیانی ڕووداوهکهی ئاماسرا.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوە كە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتەوە ئاماژەی بەوەكردووە، "وەزارەتی دەرەوە هاوسۆزی كۆماری عێراق دەردەبڕێت، لەگەڵ كۆماری توركیا و حكومەت و گەلی لە ئەنجامی تەقینەوەیەی کانە خەڵوزەکەی شاری ئاماسرا لە تورکیا .
ھەر لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش ھاتوە ، "بۆ ئەم رووداوە وەزارەتی دەرەوەی عێراق پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆی ئاراستەی حكومەت و گەلی كۆماری توركیا دەكات.