بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ "عەمار حەکیم" سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی، پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی و مەلەفی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی تاوتوێکرد.
"حەکیم" لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە رایگەیاند"لە میانی پێشوازیمان لە "مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق،باسمان لە پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ناوچەکە و مەلەفی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوومان کرد و سەرکەوتنی ئەنجومەنی نوێنەران لە هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار و ڕاسپاردنی کاندیدی گەورەترین کوتلە بۆ پێکهێنانی حکومەت بەرزنرخاند.
بەیاننامەکە ئاماژهی بهوهشداوە"لە کۆبونەوەکەدا حەکیم ستایشی ئهو رۆڵەی كرد كه حكومهتی كازمی گێڕاوهیەتی، له هێوركردنهوهی دۆخهكه و پاراستنی عێراق له کاتە سهختهكان، ههروهها رۆڵی له پردكردنی پهیوهندی نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێ و جیهاندا.
ھەر لەبەیاننامەکەی حەکیمدا ھاتوە لە میانی كۆبوونەوەكەدا جەختکراوەتەوە لە تایبەتمەندییەكانی سیستمی سیاسی لە عێراقدا و گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات و گواستنەوەی بەرپرسیارێتییە لە تیمێكەوە بۆ تیمێكی تر بە "سود وەرگرتن لە ئەزموونی وەزیرەكان لە حكوومەت لە 10ی كانوونی یەكەمی 2019دا ، بە دانانی ئەولەویەتەکان، داڕشتنی هاوکێشەی خزمەتگوزاری و دابینکردنی دەرفەتی کار.