بانکی رافیدەین ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگرێتەبەر کە قیستەکانیان نادەن

ناوخۆ
  • 15-10-2022, 15:29
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە، بانکی رافیدین ڕایگەیاند، ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە قیستی قەرزەکان دوادەخەن و نایدەن.
     لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، بانكەكە رایگەیاندووە، "رێوشوێنی یاسایی گرتۆتەبەر بەرامبەر ئەو كەسانەی كە نەیانتوانیوە قیستی مانگانەی قەرزە دواكەوتووەكان بدەنەوە .
     بانکەکە داوای لەوکەسانە دەکات کە قەرزی بانکیان کردووە، قیستی مانگانەیان لەو قەرزانە بدەن کە پێیان دراوە .