بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای بەخشینی " ئیحسان عەبدولجەبار" وەزیری نەوتی لە ئەرکی بەرێوەبردنی وەزارەتی دارایی بە وەکالەت پەسەند کرد.
سەرچاوەیەكی حكومی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند"سەرۆک وەزیران رەزامەندی دەربڕی لەسەر داوای "ئیحسان عەبدولجەبار " وەزیری دارایی بەوەکالەت بۆ ئەوەی لەو پۆستە ببخشرێت.
سەرچاوەکە ئاماژەشی بەوەدا کە "کازمی " "هیام نەعمەت" وەزیری دەوڵەتی راسپاردوە ئەرکەکانی وەزارەتی دارایی تا پێکهێنانی حکومەتی نوێ بەڕێوەببات.