سەید سەدر بەشداری هیچ کام لەئەندامانی ڕەوتی سەدر ڕەتیدەکاتەوە لەحکومەت بەسەرۆکایەتی کاندیدی ئێستا

سیاسی
  • 15-10-2022, 14:48
  • +A -A

    نەجەف / INA
     ئەمڕۆ شەممە، سەید موقتەدا سەدر، سەرۆکی  ڕەوتی سەدر. ڕەتکردنەوەی بەشداریی لە حکومەتدا  دووپاتکردەوە کە شەیاع سودانی راسپێردراوە بۆ پێکھێنانی.
     "ساڵح محەمەد عێراقی" وەزیری سەدر  لە تویتێکدا بۆچونی  سەید سەدر ئاشکراکرد ، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) شتراستی کردەوە و ڕایگەیاند“ئێمە جەخت لەسەر ڕەتکردنەوەی  ڕوون و ڕاشکاوانە دەکەینەوە لە بەشداریکردن لە پێکھێانی حکومەت،   ئێمە لە دەرەوەی ئەوانین ،  ھەر یەک لەوانەشی نزیکمانە بەشدار بێت ، چ لە ناوخۆ یان دەرەوەی عێراقەوە بێت، یان هەریەکێک لەوانەی سەر بە ئێمەشن و ئەوانەشی پێشتر لە حکومەت بونە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، بە ڕەهایی و بە هەر بیانوویەک بێت رەتی دەکەینەوە و بێ بەرییە لە رەوتەکە .
    ئەمەش دەقی تویتەکەی سەید سەدر :-
     " بە ناوى خوای گەورە "
     لە ناوەراستی پێكهێنانی حكومەتێكی هاوپەیمانی ژێردەستەیی میلیشیاكان كە تاقیكراونەتەوە ، و بە ئاواتەكانی خەڵكی نەگەیشتووە و نابێت و لەگەڵ پرەنسیپەكەدا ناگونجێت کە ( تاقی كراوە تاقی ناكرێتەوە )
     وە دوای هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی، نە رۆژهەڵات و نە رۆژئاوا، کە تێیدا دادپەروەری و یاسا و دەسەڵاتی دادوەری بێلایەن زاڵ بێت و چەک لە دەستی ھێزەکانی ئاسایشی نەتەوەیی بێت،
     دوای دەربڕینی نارەزایی دیموکراسیانە  لە ڕێگەی گردبوونەوە ،بۆردومانەکانی ناوخۆیی و دەرەکی، تۆمەتی نارەوا خرایە پاڵمان .
    ئێمە وەک چۆن سەرکوتکردنی دەنگی خەڵک رەتدەکەینەوە ، ھاوکات  گەڕانەوەی عێراق بۆ چوارگۆشەی یەکەم  ئیدانە دەکەین.
     پێشنیار دەکەین کە عێراق نەبێتە بوکەڵەی ئەجێندای دەرەکی و چەک نەکەوێتە دەستی خەڵکانێکی کۆنترۆڵ نەکراو و پارەی خەڵک نەروات بۆ گیرفان و بانکی گەندەڵەکان.
     هەروەها جەخت لەسەر ڕەتکردنەوەی ڕوون و ڕاشکاوانە دەکەینەوە لە بەشداریکردنی هەر یەکێک ئەندام و کەسە نزیکەکانمان  کە لە حکومەتەکانی پێشوو یان ئێستا بەشدارن  یان ئەوانەی لە دەرەوەی ئەوانن یان پێشتر یان دواتر لە ئێمە لایان داوە، چ لە ناوخۆ یان دەرەوەی عێراق یان هەر یەکێک لەوانەی سەر بە ئێمە لەگەڵ ئێمە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ پەیوەندیان ھەیە بەھەموو شێوەیەک رەتدەکەینەوە ، بە هەر بیانوویەک یان ئارگومێنتێک بێت.
    ھەروەھا پێکهێنانی حکومەت بە سەرۆکایەتی کاندیدی ئێستا یان ڕووخساری تری کۆن یان سەر بە گەندەڵەکان و دەسەڵاتەکەیان،دڵنیاین کە هیچ بەرژەوەندییەکی تریان نییە جگە لە شکاندنی دەسەڵاتی نیشتمان کە لەبەردەم گەلان لاوازی بکەن.
     هەرکەسێکیش بەشداری وەزارەتەکان لەگەڵ ئەواندا بکات بە ناڕەوا و شەڕانگێزی و سەرپێچی بە هەر هۆکارێک بێت دەزانین ، بەهیچ شێوەیەک نوێنەرایەتیمان ناکات، بەڵکو تا ڕۆژی قیامەت لێی بێتاوان دەبین و دەستبەجێ بە دەرکراو لە ئێمە (رەوتی سەدر) دادەنرێت.
     سەرمان سوڕماوە لە هەوڵی مشتومڕ  بۆ تێرکردنی گیرفانی گەندەڵان و بێدەنگکردنی دەنگی میللەت و ئەوانەی سەر بە ئێمەش بوون لکیان  بۆ ئەو کێکە ڕزیوە کردووە، کە تەنها وردە وردە لێی دەمێنێتەوە.
     هه‌روه‌ها بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پلانی به‌دخوازانه‌ هه‌یه‌ بۆ ڕادیكاڵكردن و ڕه‌گ و به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتیان و تێكدانی هه‌موو شتێكی دیكه‌ بۆ زیادكردنی زاڵبوونی گه‌نده‌ڵی و چاره‌نووسی پاره‌ی دزراو و كۆنتڕۆڵكردن له‌ ڕێگه‌ی تێكه‌ڵكردنی كاغه‌ز و هه‌ژموون به‌سه‌ر دەسەڵاتی دادوەری و ئەمنی و دەزگا سەربەخۆکان.
    کەواتە ئاگاداری دەسەڵاتی بەنی عەباس بن ، کە (یاجوج و ماجوج ) زەوی بە گەندەڵی و ستەمکاری و هاوپەیمانێتی کە هیچ خێرێکی تێدا نییە ئازار دەدەن.
    خوای گەورە لە گەندەڵەکان جیامان بکاتەوە و راستی لە نێوان ئێمە و گەلەکەمان ھەبێت و ئێوە باشترین رزگارکەرن.. ھەروەک سڵاو بۆ ئەو کەسانەی کە پەیڕەوی رێنمایی دەکەن.
     
     
     ساڵح محمد عێراقی