بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، هادی عامری بەرپرسی هاوپەیمانی فەتح پیرۆزبایی تەواوكردنی مافە دەستوورییەكانی كرد، پیرۆزبایی لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لەتیف رەشید كرد، هەروەها راسپاردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ كرد، هاوكات داوای هاوكاری كرد لەگەڵیدا بۆ تەواوكردنی كابینەكەی.
عامری لەراگەیندراوێكدا كە کۆپیەکی ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، "پیرۆزبایی لە گەلی ئازیزی عێراق و كەسوكاری شەهیدان و قوربانییەكان دەكەین، هەروەها پیرۆزبایی لە هەموو هێزە نیشتمانییە دڵسۆزەكان دەكەین بۆ تەواوكردنی شایستە دەستوورییەكان، هەروەها پیرۆزبایی لەدكتۆرە ، محەمەد شیاع سودانی، ڕاسپێردرا بۆ پێكهێنانی حكومەتی خزمەتگوزاری چاوەڕوانكراودەكەم
ئاماژەی بەوەشكرد، "هیوادارین هەموو لایەك هاوكارییەكی تەواوی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی راسپێردراودا بن بۆ تەواوكردنی كابینەكەی و هەڵبژاردنی وەزیرەكانی لەسەر بنەمای پیشەیی كە خزمەتكردنی عێراق بخاتە سەرەوەی لیستی ئەولەویەتەكانەوە، هەروەها بەرنامەیەكی روون بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی". دەست بكەن بە قۆناغێكی نوێی كاری جددی بۆ خزمەتكردنی وڵات و خەڵك،