بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی كە راسپیردرا بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ، بەڵێنیدا پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز پێشكەش بكات كە توانای بنیاتنانی وڵاتی هەبێت.
سودانی لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، كە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی کەوتووە ، رایگەیاند "سوپاس بۆ خوا و سوپاس بۆ نوێنەرانی ئەو خەڵكەی كە متمانەی خۆیان پێبەخشیم لە راسپاردنی من بۆ پێكهێنانی حكومەت".
ئاماژەی بەوەشكرد، "بەڵێن بە عێراقییەكان دەدەم بە خستنەڕووی پێكهێنانی كابینەی حكوومەتی نوێ حكومەت بە زووترین كات چاوەڕوانییەكانیان بەدی دێنم، هەروەها حكومەتێكی بەهێز دەبێت كە توانای بنیاتنانی وڵات و خزمەتكردنی هاووڵاتیان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و بنیاتنانی هاوسەنگی نێودەوڵەتیی هەبێت".