بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیوا ئەحمەد سەلیم فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا فەرمانی كرد بە كردنەوەی سەرجەم پردەكان و داخستنی رێگاوبانەكانی بەڕووی هاتوچۆی بەغدای پایتەختدا.
راگەیاندنی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە: "لیوای ئەركانی گشتی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، فەرمانی كردنەوەی سەرجەم ئەو پرد و ڕێگایانەی دەركرد كە بەڕووی ھاتوچۆدا داخراون لە بەغدای پایتەخت و گەڕانەوەی هەموو یەكە ئەمنییەكان بۆ دۆخی ئاسایی خۆیان”.