بەغدا -INA
د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار پێشوو، لە پەیامێكدا پیرۆزبایی لە سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراو كرد و ڕایگەیاند، "پابەند بووم بە جێبەجێكردنی ئەركەكانم لە چوارچێوەی نیشتیمانپەروەریدا."
لە تویتێكدا لە پێگەی تویتەری تایبەتی خۆی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرت ڕایگەیاند، شەرەفمەندم بە پێگەكەم وەك سەرۆك كۆماری عێراق، بە بەردەوامی پابەند بووم بە جێبەجێكردنی ئەركەكانم لە چوارچێوەی نیشتمانپەروەری و پشتیوانیكردن لە ڕێگای چاكسازی لە پێناو وڵاتێكی بەهێز كە خزمەت بە هاووڵاتیان بكات."
ئاماژەی بەوەشكرد، پیرۆزبایی لە سەرۆكی هەڵبژێردراوی كۆمار عەبدوللەتیف ڕەشید دەكەم و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم لە كارەكانیدا.