فراکسیۆنی نەوەی نوێ : بایکۆتی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆك کۆمار دەكەین

سیاسی
  • 13-10-2022, 16:20
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، فراكسیۆنی نەوەی نوێ بایكۆتی خولی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی كۆمار ڕاگەیاند.
    پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو، رایانگەیاند " فراكسیۆنی نەوەی نوێ بەشداری لە خولی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی كۆمار ناكات".
    لە خولی دووەمدا كاندیدەكان عەبدوللەتیف ڕەشید و بەرهەم ساڵح بەشداری دەكەن، دوای ئەوەی كێبڕكێی نێوانیان كەم بووەوە، یەكەمیان 157 دەنگی بەدەستهێنا و دووەمیش 99 دەنگی بەدەستهێنا.