بەغدا -INA
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان فەرمانی بە هێزە ئەمنییەكان كرد رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی كۆبوونەوەی پەرلەمان و دابینكردنی ئاسایش بگرنەبەر، دوای هێرشە موشەكییەكەی سەر ناوچەی سەوز.
كازمی لە تویتێكدا كە لەپێگەی خۆی لەسەر توێتەر بڵاویكردەوە و ئاژانسی هەواڵی عێراقیشی لە دوای خۆی هێنای رایگەیاند "لە كاتێكدا ئێمە پشتگیری لە تەواوكردنی وادەكانی دەستوور دەكەین بۆ كۆتاییهێنان بە قەیرانی سیاسی، ئێمە ڕێنماییەكانمان بۆ سەركردە ئەمنییەكان دووپات دەكەینەوە بۆ دەستەبەركردنی پاراستنی تەواو و پێویست بۆ دانیشتنی پەرلەمان، هەروەها بە توندی هەر هەوڵێك بۆ ڕێگریكردن لە پرۆسەی دیموكراسی ڕەتدەكەینەوە".
سەرۆك وەزیران وتیشی "ئێمە فەرمانمان بە دەزگا ئەمنییەكان كردووە كە هەموو ڕێوشوێنێكی پێویست بگرنەبەر بۆ دابینكردنی ئاسایش و ڕێگریكردن لە هەر هەوڵێك بۆ بەكارهێنانی چەكی كۆنترۆڵنەكراو".