بەغدا - INA
حەسەن عەزای سەرۆكی فراكسیۆنی سەدری دەستلەكاركێشاوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختیكردەوە كە عێراق لە چەكی كۆنترۆڵنەكراو گەورەترە.
عەزای ، لە تویتێكدا بۆی لە پێگەی تویتەر بڵاویكردەوە ، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاندووە، "هەركەسێك چەك بەكاربهێنێت بۆ رێگریكردن لە دانیشتنەكە، دڵسۆزە بۆ گەندەڵەكان و دەیەوێت هەژموونی ئەو بەسەر وڵاتدا خەڵكەكەی هەبێت".
جەختیشی كردەوە "عێراق گەورەترە لە چەكی كۆنترۆڵنەكراو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئاسایش ڕایگەیاند، ناوچەی سەوز و دەوروبەری لە بەغدای پایتەخت بە ٩ موشەكی كاتیۆشا بۆردومان كراوە.
پێشبینی كەش و هەوا باران بارین لەخۆدەگرێت