نەوەی نوێ هەڵوێستی خۆی لەسەر دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی دیاری دەكات

سیاسی
  • 13-10-2022, 12:49
  • +A -A

    بەغدا - INA - ویسام مەلا
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەڵوێستی خۆی لەبارەی دانیشتنی دەنگدان بۆ كاندیدكردنی سەرۆكی كۆمار ئاشكرا كرد.
    سروە عەبدولوەحید پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە لێدوانێكی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراق رایگەیاند، "نەوەی نوێ كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار ناكشێتەوە"، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی كە تەسلێمی دەسەڵاتی هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار پارتی و یەكێتی نابن.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "وەك حیزبێكی ئۆپۆزسیۆن، بۆچوون تێڕوانینمان هەیە و بەرنامەی تایبەتمان هەیە، كە ئێمە لە حزب و هێزەكانی دیكە جیادەكاتەوە".
    وە ئاماژەی بەوەشكردووە، "نەوەی نوێ دەنگ بە كاندیدی پارتی و یەكێتی نادەن، بەڵكو دەنگ بە كاندیدەكەی خۆیان دەدەن".