بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار بەرهەم ساڵح گەیشتە بینای پەرلەمان.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، "بەرهەم ساڵح كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار، پێش كەمێك لەمەوبەر گەیشتە باڵەخانەی پەرلەمان".
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمان دانیشتنێكی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی كۆمار ئەنجام بدات.بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، پێشتر ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان.
بەپێی نووسراوێكی بەشی راگەیاندنی پەرلەمان كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، "كارنامەی دانیشتنی ژمارە (٦) هەڵبژاردنی سەرۆكی كۆمار لەخۆدەگرێت".
پێشبینی كەش و هەوا باران بارین لەخۆدەگرێت