بەغدا - INA - ویسام مەلا
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فراكسیۆنی حیزبی دێموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، هیچ ڕێككەوتنێك لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی نییە لەسەر كاندیدی سەرۆكایەتی كۆمار.
ئیخلاس دلێمی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی بە ئاژانسی هەواڵی عێراق رایگەیاند، "پارتی دیموكراتی دەنگەكانی دەداتە عەبدوللەتیف رەشید كاندیدی سەرۆك كۆمار، ، دوای ئەوەی رێبەر ئەحمەد كشانەوە لە كاندیكردنی خۆی راگەیاند .
ئاماژەی بەوەشكرد، "كاندیدی خۆمان كشاندەوە و پشتیوانی لە كاندیدی یەكێتی نیشتمانی دەكەین، عەبدول لەتیف ڕەشید"، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد "زۆربەی فراكسیۆنە سیاسییەكان دەنگ بە عەبدول لەتیف ڕەشید دەدەن لەگەڵ 80%ی هێزە سوننەكان، 75%ی هێزە شیعەكان، و 55%ی هێزە كوردییەكان. ".
جەختیشیكردەوە، "ماوەیەكی زۆرە هەوڵ هەیە بۆ رێككەوتن لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوینەتە رێككەوتن لەسەر ناوی كاندیدەكە".