نرخی دۆلار بەرزبویەوە

ئابوری
  • 13-10-2022, 10:21
  • +A -A

    بەغدا – INA
    ئەمڕۆ پێنچشەممە نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار لەبازاڕی ناوخۆیی عێراق بەرزبوونەوەیەكی كەمی بەخۆیەوە بینی .
    نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار بە 147.900 دیناری عێراقی بووە، بەڵام كرینی 100 دۆلار بە 147.800 دیناری عێراقی بووە.
     پێشتر بانكی ناوەندی عێراقی بڕیاریدا كەنرخی دۆلار لەبەرامبەر دیناری عێراقی رێكبكرێتەوە، نرخی كرینی دۆلار لەوەزارەتی دارایی گەیشت بە 1450 دینار، بەڵام نرخی فرۆشتنی بۆ بانكەكان بە 1460 دینار لەبەرامبەر هەر دۆلارێك دیاریكرا، و نرخی هەر دۆلارێك بۆ هاوڵاتیان گەیشت بە 1470 دیناری.