لیژنەی یاسایی پەرلەمان وادەی پێشكەشكردنی پێشنیاری یاسای خزمەتگوزاری مەدەنی بۆ پەرلەمان دیاریدەكات

سیاسی
  • 12-10-2022, 21:41
  • +A -A

    بەغداد - INA
    لیژنەی یاسایی پەرلەمان ئەمرۆ چوارشەممە، ئەو یاسایانەی لە دانیشتنەكانی پێشووی پەرلەمان پەكخرابوون دیاریكرد و هاوكات وادەی پێشكەشكردنی پێشنیاری یاسای خزمەتگوزاری مەدەنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكرد.
    سەرۆكی لیژنەكە محەمەد عەنوز بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لیژنەی یاسایی پێشنیاری یاسای خزمەتگوزاری مەدەنیان پەسەندكردووە و لە چەند هەفتەی داهاتوودا پێشكەشی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت، وتیشی: پێشنیارەكە پێویستە كۆدێكی خزمەتگوزاری مەدەنی بێت كە هەموو بڕیاری خزمەتگوزاری و ستاف و دیسپلینی تێدابێت، و پێویستە هەموو ئەو پێشنیارانە كۆبكرێنەوە بۆ یەك كۆد.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: 120 پێشنیارە یاسا لە دانیشتنەكانی پێشووی پەرلەمانەوە پێشكەش بە لیژنەی یاسایی كراوە جگە لەو پێشنیارانەی كە لەلایەن ئەندامان و لیژنەكانەوە پێشكەش كراون، وتیشی: پێشنیارێك هەیە بۆ كاركردن بە سیستەمی دوو شەفت لە لیژنەی یاسایی بۆ چارەسەركردنی ئەو یاسایانەی كە لە دانیشتنەكانی پێشوودا پەكیان خراوە.
    ئاشكراشیكرد: لە دانیشتنەكانی داهاتووی پەرلەماندا چەندین یاسا پێشكەش دەكرێت لەوانە یاسای ئاسایشی كۆمەڵایەتی و خزمەتگوزاری مەدەنی و هەروەها هەمواركردنەوەی یاساكانی تر وەك هاوبەشی گشتی و تایبەتی.