كوتلەی ئیشراق كانون: سبەینێ بەشداری لە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ناكەین

سیاسی
  • 12-10-2022, 21:40
  • +A -A

    بەغداد - INA
    كوتلەی ئیشراق كانون ئەمرۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: كە سبەینێ لە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ئامادە نابن.
    كوتلەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە دەڵێت: ساڵێكی تەواو بەسەر هەڵبژاردنە پێشوەختەكانی دەی ئۆكتۆبەری 2021دا تێپەڕیوە و بە هیوای ئەوە بەڕێوەچوو كە ئەو هەڵبژاردنانە ببێتە هۆی گۆڕانكارییەكی بەرجەستە لەسروشتی پرۆسەی سیاسی و بەرزكردنەوەی ئاستی ئەدای سیاسی، ئێمە هیوامان وابوو كە وانەكە لە بەرامبەر گەشەسەندنی ناڕەزایی خەڵكدا تێبگەن، بەڵام كوتلە گەورەكان سووربوون لەسەر هەمان ڕێبازی قۆرخكردنی دەسەڵات و زمانی شكاندنی ئیرادەیی تا ئەو كاتەی كە وڵات خەریك بوو خۆی خزاندبووە بۆ ناو جەرگەی ململانێ و خوێنی زۆر رژا و ئاشتی كۆمەڵایەتییان خستە مەترسیەكی گەورەوە.
    ئاشكراشیكرد: ئێمە لە ئیشراق كانون لەگەڵ دەرچوون لە دۆخی بنبەستی سیاسی و كاراكردنی چوارچێوەی دەستووری و پێكهێنانی حكومەتێك بەدەسەڵاتی تەواو و ڕازیبوونی خواستەكانی جەماوەر بە تێپەڕاندنی یاسای ئەولەویەتی بەتایبەتی بودجەی گشتی دەوڵەتداین، بەڵام ئێمە بەدەر لەگومان ئەوە نیشان دەدەین كە نابێت ئەو جۆرە پێكهاتنە هەمان بنەماو ڕێبازی پەیڕەوكراو بێت لەپێكهێنانی حكومەتی پێشوودا كە بەرپرسیارێتییە جێبەجێكار و چاودێرییەكانی تێدا تێكەڵبوون و نزیكبوونەوەی لێپرسینەوەی بنیاتنەر غیاب بوو.