بەغداد - INA
وەزارەتی ناوخۆ ئەمرۆ چوارشەممە، ڕوونكردنەوەیەكی سەبارەت بە كردەوە ئەمنییەكانی ئەم دواییە بڵاوكردەوە، هاوكات جەختیشی كردەوە كە رێوشوێنێكی ئاساییە.
بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پەیوەندی و راگەیاندنی وەزارەت و بەرپرسی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لیوا سەعد مەعن لەلێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی دەڵێت:
پیادەكردنی ئەمنی ڕێكارێكی ئاساییە و تێبینی دەكرێت لەلایەن شانەی راگەیاندنی ئەمنیەوە، وتیشی: هێزە ئەمنییەكان مافی ئەوەیان هەیە كە ڕاهێنانی ئەمنی ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی نەرمی زیاتر بدەن لە ڕاپەڕاندنی ئەركەكانیان.
ئاشكراشیكرد: پیادەكردنی ئەمنی خاڵبەندی كراوە بە ئۆپراسیۆنی پشكنین بۆ گەڕان بەدوای چەكە بێ مۆڵەتەكان كە بەشێكە لە سەپاندنی یاسا و ئێمە دەتوانین چەندین پیادەكردنی ئەمنی ببینین لە ئێستاو دواتردا.