هەولێر ـ INA
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیاریدا لەپەرلەمانی كوردستان بكشێتەوە.
یەكگرتوی ئیسلامی لە راگەینراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوار شەممە 12-10-2022، ئەنجومەنی سەكردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە سەرپەرشتی هادی عەلی سەرۆكی ئەنجومەن و ئامادەبوونی مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی كۆبونەوەیەكی نائاسایی گرێدا.
ئاشكراشیكرد: لە كۆبونەوەكەدا پرسی وەرگرتنی هەڵوێست لە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان بە شێوەیەكی نایاسایی تاوتوێ كردو ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاری دا كە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە بەرواری 6-11-2022 بەدواوە ـ كە ماوەی یاسایی پەرلەمان تەواو دەبێت لە پەرلەمانی كوردستان بكشێنەوە.
ماوەی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە ٦/۱۱/۲٠۲۲ كۆتایی دێت، لە رۆژی ۹ی ئەم مانگە پەرلەمان تەمەنی خۆی تا ۳۱/۱۲/۲٠۲۳ درێژكردەوە،و یەكگرتوی ئیسلامیش لە پەرلەمانی كوردستان ٥ پەرلەمانتاری هەیە.