بەغداد - INA
بانكی ناوەندی عێراق ئەمرۆ چوارشەممە، ڕەتیكردەوە كە هەوڵ هەبێت بۆ گۆڕینی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی دۆلار، و لە هەمان كاتدا هۆشداریدا لە پرۆسەی تێكدانی ئابووری و سەقامگیرییەكەی.
ڕاوێژكاری بانكی ناوەندی ئیحسان شەمران ئەلیاسی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بانكی ناوەندی عێراق دامەزراوەیەكی سەربەخۆیە و هەمواركردنەوەی ڕێژەی ئاڵوگۆریش بە تەوافوق لەگەڵ حكومەتدا ئەنجام دەدرێت و ئێستا هیچ هەوڵێك نییە بۆ گۆڕینی.
ئاشكراشیكرد: ئەو فشارانەی كە بۆ گۆڕینی ڕێژەی ئاڵوگۆر كراوە پۆپۆلیستین و ئەگەر گۆڕانكاریەكە بكرێت ئابووری و سەقامگیریی تێكدەشكێنێت، چونكە مامەڵەی دارایی و ئابووری و وەبەرهێنەران پرۆژەكانیان لەسەر نرخی نوێ دروست كردووە، و نادروستە كە بەدوای گۆڕینی ڕێژەی ئاڵوگۆردا بگەڕێیت.
رونیشیكردەوە: گۆڕینی ڕێژەی ئاڵوگۆر كێبڕكێی بەرهەمی خۆماڵی بەرزكردەوەو هەرچەندە هەندێك زیان بۆ بەكاربەر هەیە بەڵام پرۆسەی گۆڕان حكومەتی توانی پاش بەتاڵبوونی بودجەی دەوڵەت مووچەی فەرمانبەران بدات.
پێشتر بانكی ناوەندی عێراق ڕایگەیاندبوو كە هیچ مەبەستێك نییە ڕێژەی ئاڵوگۆڕی دۆلار بگۆڕێت.