هەولێر - INA
یەكێتی نیشتیمانی كوردستان جەختدەكاتەوە كە كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار بەرهەم ساڵحە.
سۆران جەمال تاهیر وتەبێژی یەكێتی لەرونكردنەوەیەكدا كە كۆپیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقیە كەوت تیێدا هاتووە "بۆ ھەموولایەكی رووندەكەینەوە كە كاندیدی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆپۆستی سەرۆككۆمار د. بەرھەم ساڵح -ە".
هەروەها وتیشی "دەمانەوێت لە رێی پۆستی سەرۆككۆمارەوە خزمەتی ھەموولایەك بكەین و پارێزەری دەستوور و مافە نەتەوەییەكان بین".
وا بڕیارە سبەی پێنجشەممە دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەڕێوەبچێت و 33 كەس خۆیان بۆ ئەو پۆستە كاندیدكردووە.