كازمی جەخت لەگرنگی پەرەپێدانی هەماهەنگی ئەمنی و سەربازی نێوان عێراق و لوبنان دەكاتەوە

سیاسی
  • 12-10-2022, 17:51
  • +A -A

    بەغداد - INA
    مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ چوارشەممە، جەختی لەسەر گرنگی پەرەپێدانی هەماهەنگی ئەمنی و سەربازی نێوان عێراق و لوبنان كردەوە.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران پێشوازیكد لە فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی لوبنان جۆزیف عەون.
    لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پەرەپێدانی هاوكاری هاوبەش و گفتوگۆ لەسەر میكانیزمەكانی پشتگیریكردنی دامەزراوە سەربازییەكە بە شێوەیەك كە ئاستی ئەدای باشتر بكات.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كۆبوونەوە پێداچوونەوەی هەوڵەكانی هێزە عێراقییەكانی كرد لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەدواداچوونی پاشماوەكانی و ستایشی ئەو سەركەوتنانەی كرد كە لەسەر زەوی بەدەستهاتوون و ڕەنگدانەوەی ئەرێنیی لەسەر پتەوكردنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە هەبووە.
    بەپێی بەیاننامەكە كازمی جەختی لەسەر گرنگی پەرەپێدانی هاوكارییە ئەمنی و سەربازییەكانی نێوان هەردوو وڵات كردەوە، بۆ ئەوەی سەقامگیریی ئەمنی بۆ هەردوو گەلی برا زامن بكرێت.