بەغداد - INA
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی ئەمرۆ چوارشەممە، بریاریدا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی ڕاستی دۆزینەوە لەسەر میكانیزمی كاری دەستەی وەبەرهێنان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری ی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: مەندەلاوی سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانی لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی كرد و تێیدا میوانداری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی سوها نەجاری كرد و بریاریدا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی ڕاستی دۆزینەوە لە هەردوو لیژنەی (نەزاهە و وەبەرهێنان و گەشەپێدان) لە دژی دەستەكە، بۆ دیاریكردنی میكانیزمی پێدانی مۆڵەت و وەبەرهێنانی كۆمپانیاكان و سوودمەندان و ڕێژەی دەستكەوتەكان و ئەو هەنگاوانەی كە لەلایەن مافی پێدانی مۆڵەتەوە دراون و وەبەرهێنان نەكراوە لەوەتەی نەجار تا ئەمڕۆ بەرپرسیارێتیان لەئەستۆگرتووە، ڕاپۆرتەكە هەفتەی داهاتوو پێشكەش دەكرێت و لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا دەخوێنرێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر ئەنجامەكان.
بەپێی بەیاننامەكە مەندەلاوی وتویەتی: گەندەڵی لەدەستەی وەبەرهێناندا بێهاوشێوەیە و بەرژەوەندی وڵات ناچارمان دەكات ڕێگە بۆ وەبەرهێنان ببەستین بۆ گەیشتن بە دەستی گەندەڵكاران چونكە بەگەشەپێدان لەژیانی خەڵكی هەژاردا ڕەنگیان نەداوەتەوە.