بەغداد ـ INA
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ئەمرۆ چوارشەممە بەبۆنەی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنەوە پیرۆزبایی لەخوێندکاران کرد.
كازمی لە تویتێکدا لە ئەکاونتی تویتەرە كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بینیوێتی، دەڵێت: هیوای سەرکەوتن و سەلامەتی بۆ خوێندکارەکانمان لە هەموو بەشەکانی عێراقە خۆشەویستەکەمان بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەخوازم.
كازمی رووی لە خوێندكاران كرد وتی: ئێوەی ئازیزان هیوادارم عێراق ئایندەیەکی باشتر بۆ ئێوەو منداڵەکانتان دروست بکات و ئاماژەی بەوەکرد کە ستایشی دەستەکانی دەستەی فێرکردن دەکەین و ستایشی هەوڵەکانیان دەکەین بۆ ئەوەی شارەزاییەکانیان پێشکەش بکەن و لەخزمەتی زانست و نەوەکاندا بدرێتە خوێندکاران.
پێشبینی كەش و هەوا باران بارین لەخۆدەگرێت