هەولێر - INA
بەمەبەستی بەشداریكردن لە خولی نایابی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی 12-10-2022 یانەی شەترەنجی خانزاد بە تێكڕای ئاستەكان بەرەو شاری بەغدا بەرێكەوت بە مەبەستی بەشداری كردنی خولی نایابی شەترەنجی عێراق.
بەشداریكرنی یانەی شەترەنجی خانزاد دوای ئەوەی دوێنێ كۆبوونەوە بۆ ئەم مەبەستە، دواتر سەرۆكی یانەكەدلزار حەمە ساڵح تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند" دوێنێ كۆبونەوەی هونەری سەرۆك و ئەندامانی دەستەی كارگێڕی یانەی شەتڕەنجی خانزاد دەربارەی بەشداریكردنی تیپی پلە نایابی یانەی شەترەنجی خانزاد لەپاڵەوانێتی خولی پلە نایابەكانی عیراق دەستی پێكرد و كەئەمڕۆ بەرەو شاری بەغداد بەرێكەوتن و دواتریش دەستپێبكات.
هەروەها گوتی: هەروەك وەرزەكانی پێشووتر كە چاومان بڕیوەتە تێكڕای ئەنجامەكان و لەسەر هەموو ئاستەكان،یانەكەمان لەهەردوو تیپەكانی كچان وكوڕان كە بەیانە زلهێزەكەی شەترەنجی كوردستان وعێراق دەناسرێ،دەمانەوێت بێركابەربین وتا لەم رێگایەوە ئەنجامەكانی نێودەوڵەتی بقۆزینەوە و بەهیوای سەركەوتنیش بۆ تێكڕای یانە بەشداربووەكان.