نەزاهە فەرمانی داواكردن بۆ سەرۆكی پێشووتری ئەنجومەنی پارێزگای سەلاحەدین دەردەكات

ناوخۆ
  • 12-10-2022, 14:26
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی نەزاهە ئەمرۆ چوارشەممە، دەركردنی فەرمانی داواكردن لە دژی سەرۆكی پێشووتری ئەنجومەنی پارێزگای سەلاحەدین پشتڕاستكردەوە.
    فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكانی دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست  ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دادگای لێكۆڵینەوەی رەسافە كە تایبەتە بە كەیسەكانی نەزاهە لە بەغدا، بڕیاریدا سەرۆكی پێشووتری ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین داوابكات، لە سەر دۆسیەی وەرگرتنی بڕی (8,209,185,500) دینار لەژێر بڕگەی بەخشیشەكان لەماوەی ساڵانی (2014-2018) بەبێ دابەشكردنیان لەنێوان سوودمەنداندا.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: فەرمانی داواكردنەكە بەپێی بڕگەكانی مادەی (340) لە یاسای سزادان دەركراوە.