بەغداد - INA
دەستەی دەروازە سنوورییەكان ئەمرۆ چوارشەممە، تەواوبوونی كاراكردنی بەرنامەی كاڵای لێخۆشبوو لەهەموو دەروازەكان و ناوەندەكانی گومرگی سنوورەكە راگەیاند.
دەروازە سنوورییەكان لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لەچوارچێوەی بەردەوامی گەشەپێدان و مۆدێرنكردنی سیستمی كاری ئەلیكترۆنی لەدەستەی دەروازە سنورییەكان و بەمەبەستی جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی سكرتارییەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی فەرمانی دیوانی ژمارە 22ی ساڵی 2020 لەسەر ئۆتۆماتیكی ڕێكارەكان لە دەروازە سنوورییەكان و تێكەڵبوونیان لەگەڵ ڕێنماییە پەیوەندیدارەكان، ستافی تەكنیكی دەستەكە لە بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێكردن ئاڵوگۆڕی بازرگانی تاك، كاراكردنی بەرنامەی كاڵای لێخۆشبوویان لە هەموو دەروازەكان و ناوەندە گومرگییەكان تەواو كردووە.
ئاشكراشیكرد: هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای گشتی گومرگ و دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی بەمەبەستی چارەسەركردنی ئەم دۆسیە لەڕێگەی بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای مۆدێرن و دیجیتاڵەوە، بۆ بەدەستهێنانی بەرزترین ئاستی بەدواداچوون و بەڵگەنامەی هەموو ڕێوشوێنێك بۆ كەمكردنەوەی دەركەوتەكانی گەندەڵی و نەهێشتنی قاچاخ و بەهەدەردانی دەرماڵەی گشتی.