بەغداد -INA
بانكی ڕافیدەین ئەمرۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: بەردەوام دەبێت لە پێدانی قەرزی 25 ملیۆن دینار بە شوێنی بازرگانی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لقەكانی بانك لە بەغدا و پارێزگاكان بەردەوامن لە پێدانی قەرز بۆ پڕۆژە بچووكەكان بە خاوەنی دووكانەكان و شوێنكاری تر.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئاستی دارایی بۆ قەرز بۆ پڕۆژە بچووكەكان دەگاتە 25 ملیۆن دینار و ماوەی 6 ساڵ و سودی قەرزەكە 6 لەسەدە.
پێشبینی كەش و هەوا باران بارین لەخۆدەگرێت