بەغداد - INA
مانگی داهاتوو عێراق بەشداری لە كۆنفرانسێكی ئابووریدا دەكات كە لە دوبەی (كۆنفرانسی ساڵانەی پایز) كە لە لایەن ئەنجومەنی بازرگانی عێراق و بەریتانیا ڕێكخراوە و لە 10ی تشرینی دووەمەوە دەستپێدەكات و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
بڕیارە مستەفا غالب پارێزگاری بانكی ناوەندی بەشداری بكات لەگەڵ جێگری دووەمی سەرۆكی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی لەیس شاهر و بەڕێوەبەری گشتی بانكی بازرگانی عێراق تی بی ئای سالم چەلەبی، هەروەها بارۆنە ئیما نیكۆلسۆن سەرۆكی ئەنجومەنی بازرگانی عێراق و بەریتانیا باس لە هەلی وەبەرهێنان و بازرگانی دەكات بەتایبەتی لە پارێزگای بەسرە و هەروەها كێشەی ژینگە و كشتوكاڵ و دابەشكردنی خۆراك و پڕۆسێسەكان.
شاندە بەشداربووەكە لەگەڵ بەرپرسانی ئیمارات و بازرگانە بەریتانییەكان گفتوگۆ لەسەر پێشنیارە سەرەكییەكانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەكەن،و لەسەر بابەتەكانی دارایی و نەوت و گاز و گواستنەوەی وزە و هەروەها پیشەسازی و بازرگانی و بەرزكردنەوەی كەرتی تایبەت و تەكنۆلۆژیا كۆدەبنەوە.