چوار فایل لەسەر مێزی گفتوگۆكانی نێوان مەندەلاوی و وەزیری گواستنەوە

سیاسی
  • 12-10-2022, 12:56
  • +A -A

    بەغداد - INA
    جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی ئەمرۆ چوارشەممە لەگەڵ ناسر ئەلشبلی وەزیری گواستنەوە چەند فایلێكی تاوتوێ كرد لەوانە بەندەری فاو  و میترۆی بەغدا.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە یاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: مەندەلاوی سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەكان كرد، بە ئامادەبوونی وەزیری گواستنەوە  ناسر ئەلشبلی و ستافی پێشكەوتووی وەزارەتەكە.
    ئاشكراشیكرد: لە كۆبوونەوەكەدا، مەندەلاوی باسی لە چەند فایلێكی گرنگی پەیوەندیدار بە وەزارەتی گواستنەوە كرد  بەتایبەتی (بەندەری فاو و ڕێژەی تەواوبوونی، میترۆی بەغدا و بەسرە، دۆسیەی گواستنەوەی گشتی و تایبەتی و هەروەها دۆسیەی هێڵی شەمەندەفەر، گرێبەستی هێڵی ئاسمانی عێراق).
    هەروەك ئاماژەی بە پێویستی هەوڵدانی زیاتر كرد لە هەموو ئاستەكاندا بۆ دروستكردنی گۆڕانكاریەكی سەرەكی لە كەرتی گواستنەوەدا.