دەزگای هەواڵگری: دەستبەسەر 25 ئۆتۆمبیل و 6 شوێنی سەرپێچیكردنی نەوت لەپارێزگا جیاوازەكاندا گیراوە

ئەمنی
  • 12-10-2022, 12:55
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمرۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: دەست بەسەر (25) ئۆتۆمبیل و (6) شوێنی نەوت لە پارێزگا جیاوازەكاندا گیراوە.
    لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی وەزارەتی ناوخۆ توانی ئۆپەراسیۆنێك بۆ دزینی بەرهەمە نەوتییەكان بەنزیكەیی (800 هەزار لیتر) پوچەڵبكاتەوە لەڕێگەی دەستبەسەرداگرتنی (6) شوێنی نەوتی و 25 ئۆتۆمبێل كە بۆ بازرگانی نافەرمی و دووبارە بەكارهێنانەوەی نەوت و پێكهاتەكانی بەكارییان هێناون، لەگەڵا دەستگیركردنی تۆمەتبارەكان لە ژمارەیەك پارێزگادا.
    ئاشكراشیكرد: ئەم شوێنە نەوتیانە نایاسایین و بۆ بازرگانیكردن و ڕیسایكلینی نەوت و پێكهاتەكانی بەكاردەهێنرێن و تانكی ئاسن و پلاستیكی قەبارە جیاوازەكان لەخۆدەگرت كە بەرهەمی نەوت و بە چەندایەتی جیاواز لەناو پارێزگاكانی (كەركوك - بەسرە - بەغدا) دا هەیە.
    رونیشیكردەوە: مەفرەزەكانی دەزگاكە توانیویانە ئۆتۆمبێلی جۆری تانكەر و حەوز بگرن و شۆفێرەكانیان دەستگیر بكەن كە بەنەوت و بەنافەرمیی دەست بەسەرداگیراون.
    ئاشكراشییكرد: پۆرۆسەكان لە پارێزگاكانی (بەسرە، بەغدا، كەركوك، نەجەف ئەلئەشرەف، بابل، ئەنبار، سەلاحەدین، دیالەوە نەینەوا) ئەنجامدراوە، و ڕێوشوێنی یاسایی پێویست گیراوەتەبەر.