بەغداد - INA
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی ئەمرۆ چوارشەممە تەئكیدیكردەوە لەسەر پابەندبوونی ڕۆڵی دەسەڵاتی یاسادانان بۆ دەركردنی ئەو یاسایانەی كەگەشەپێدانی دامەزراوەی پەروەردەیی و گرنگیدان بەكادران و خوێندكاران دەستەبەر دەكات، هاوكات بەبۆنەی ساڵی نوێی خوێندنەوە پیرۆزبایی لە ستافی فێركردن و خوێندكاران و قوتابیان كرد.
مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەبۆنەی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەڵگرانی ئاڵای زانست و كادرانی پەروەردەیی و بۆ داهاتووی دامەزرێنەرانی خوێندكارانمان دەكەین، بەرەو خوێندنگەكانیان دەڕۆن و لە ڕێپێوانەكەدا دەستپێكێكی نوێ بۆ داهاتوویەكی خۆش بۆ عێراق و گەلەكەمان ڕادەگەیەنن.
هەروەك تەئكیدیكردەوە: كە دەسەڵاتی یاسادانان پابەندەو پەرۆشە بۆ دەركردنی یاساكان كە دەبێتەهۆی دڵنیابوون لەگەشەپێدانی دامەزراوەی پەروەردەیی و گرنگیدان بەكادر و قوتابیان.