عێراق و ئوردن تاوتوێی قەیرانی زاڵبوون دەكەن بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە تەواوی ناوچەكەدا

سیاسی
  • 12-10-2022, 10:56
  • +A -A

    بەغداد - INA
    شاندی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆكایەتی شاخەوان عەبدوڵڵا ئەمرۆ چوارشەممە لەگەڵ هاوتا ئوردنییەكەی گفتوگۆیانكرد لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و ڕێگاكانی یەكخستنی هەوڵەكان و ڕووبەڕووبونەوەی قەیرانەكانیان.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لە پەراوێزی ڕووداوە بەردەوامەكان و كۆبوونەوەكانی یەكێتی پەرلەمانتاران كە لە ئێستادا لە پایتەختی ڕواندیە لە كیغالی بەڕێوەدەچێت،شاندی پەرلەمانی عێراق بەسەرۆكایەتیی شاخەوان عەبدوڵڵا ئەحمەد و وەفدی ئوردن بەسەرۆكایەتیی هەیسەم زیادین گفتوگۆی فەرمیان لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ كرد.
    ئاشكراشیكرد: هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر ڕێگاكان كرد بۆ یەكخستنی هەوڵەكان و پشتیوانیكردنی هەوڵەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گرفتەكان و زاڵبوون بەسەر قەیرانەكاندا بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیریی لەسەرانسەری ناوچەكە و كەمكردنەوەی گرژییەكان لە سنوورە هاوبەشەكانو هەروەها تەئكیدیا لە پەیوەندییە مێژوویی و كولتوورییەكانی نێوان ئەو دوو گەل كردەوە.