كەشوهەوای عێراق ... بەرزبوونەوەی نوێ لە پلەی گەرمادا رودەدات

ناوخۆ
  • 12-10-2022, 10:43
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی كەشناسی ئەمرۆ چوارشەممە، كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو راگەیاند و هاوكات پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای نوێ لە ڕۆژی هەینی داهاتوو دەكات.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ پێنجشەممە، بە بوونی چەند پەڵە هەورێك لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ئاسایی دەبێت، لە كاتێكدا كە كەش و هەوای ناوچەی باكوور تا ڕادەیەك هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی ڕابردوو دەبێت لەسەرانسەری وڵاتدا.
    ئاشكراشیكرد: كەش و هەوای ڕۆژی هەینی لەگەڵ بوونی چەند پەلە هەورێك لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ئاسایی دەبێت، لە كاتێكدا كە كەش و هەوای ناوچەی باكوور تا ڕادەیەك هەور دەبێت و ئەگەری بارانی كەم لە بەشەكانی باكووریدا هەیە، پلەی گەرمیش كەمێك بەرزتر دەبێت لە ڕۆژی پێشتر لە هەموو وڵات.
    رونیشیكردەوە: كەش و هەوای ڕۆژی شەممە لەگەڵ بوونی چەند پەلە هەورێك لە ناوچەی ناوەڕاستدا ئاسایی دەبێت و لە كاتێكدا كە كەش و هەوای ناوچەی باكوور تا ڕادەیەك هەور دەبێت و لە ناوچەی باشوور ئاسایی دەبێت و پلەی گەرمیش هاوشێوەی ڕۆژی ڕابردوو دەبێت لەسەرانسەری وڵاتدا.
    راشیگەیاند: كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو بە بوونی چەند پەلە هەورێك ئاسایی دەبێت و پلەی گەرمیش نزیك دەبێت لە ڕۆژی ڕابردوو لە سەرتاسەری وڵات.