بەغداد - INA
هێزێكی هاوبەشی سوپا و حەشدی شەعبی ئەمرۆ چوارشەممە، ئەركێكی ئەمنییان لە باكوری بەغدا ئەنجامدا.
دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: هێزێكی سوپا و حەشدی شەعبی ئەركێكی ئەمنیان ئەنجامدا بۆ شوێنكەوتنی گروپێك لە چەتەكانی داعش لە ناوچەی بوزوبار لە قەزای تارمیە لە باكوری بەغدا.
ئاشكراشیكرد: لە كاتی گەڕان و پشكنیندا چوار چەكداری داعش بەهۆی تەقینەوەی ئامێرێكی تەقەمەنی پاشماوەكانی ناوچەكە برینداربوون.
رونیشیكردەوە: هێزێكی لیوای 12ی حەشدی شەعبی ناوچەی ڕووداوەكەیان گەمارۆداوە و بریندارەكانیان بردووەتە نەخۆشخانەیەكی نزیك بۆ چارەسەركردن، هاوكات هێزەكانی هاوبەش بەردەوامن لە گەڕان بەدوای پاشماوەكانی داعشدا.