بەغداد - INA
حەمید غەزی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمرۆ چوارشەممە تەئكیدیكردەوە كەزۆربەی وەزارەتەكان ڕێوشوێنەكانی گواستنەوەی فەرامبەرانی كرێی رۆژانە بۆ بڕیاری 315 تەواوكردووە.
غازی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لیژنەیەك بە فەرمانی دیوانی 35 پێكهێنراوەو كاردەكات بۆ گواستنەوەی فەرمانبەران و گونجاندنیان بەبڕیاری 315 و هەمواركردنەوەی مووچەكانیان دوای تەرخانكردنی ئەو بڕە پارەیە بەپێی یاسای ئاسایشی خۆراك.
وتیشی: زۆربەی وەزارەتەكان ڕێوشوێنەكانیان تەواوكردووە بەتایبەتی پەروەردەوە ناویان بەرزكردۆتەوەو پشكنینیان بۆ كراوە.
ناوبراو، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لیژنەكە كار لەگەڵ وەزارەتەكانی دیكە دەكات كە ڕێكارەكانیان تەواوكردووە و دەستیان كردووە بە پڕكردنەوەی فۆڕمەكان و گۆڕینیان بۆ بڕیاری 315، وتیشی: كە لەماوەی مانگێكدا هەموو ڕێكارەكان تەواو دەبن.
راشیگەیاند: مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران پێكهێنانی لیژنەی فەرمانی دیوانی ژمارە 35ی ساڵی 2022ی پەسەندكرد، وتیشی: ئەمە بریتییە لە ئازادكردنی بڕی دارایی بۆ وانەبێژان و بەڕێوەبەران و كۆمەكی كرێكاران و ئاسایشی كۆمەڵایەتی بۆ پارێزگاكان كە لە یاسای فریاگوزاری ئاسایشی خۆراك ژمارە 2ی ساڵی 2022 دەیانگرێتەوە.